ئازاد تۆفیق: پەیامی بارزانی بواری بۆ موزایەدەی سیاسی نەھێشتەوە

"پێویستە یەکێتی وەڵامێکی ئیجابی پەیامەکە بداتەوە"

K24 - سلێمانی

ئازاد تۆفیق ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژ بە کوردستانK24 راگەیاند، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە پەیامەکەی ھیچ بوارێکی بۆ موزایەدەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا نەھێشتووەتەوە و پێویستیشە ھەموو حزبەکان ھەنگاوی ئەرێنی بەرەو پەیامەکەی بارزانی بنێن.