داعش 52 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه
تا ناوچه‌ی زیاتر له ده‌ست بده‌ن مه‌ترسی به‌كارهێنانی دژی هێزه عێراقییه‌كان زیاتره
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له ساڵی 2014 وه تا ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش 52 جار له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له عێراق و سووریا،چه‌كی كیمییاییان به‌كارهێناوه له‌وانه گازی خه‌رده‌ل و كلۆر و كبریت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ململانێكان له له‌نده‌ن داوه كه رایانگه‌یاندووه: سێ به‌شی هێرشه كیمیاییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی له‌و كاته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ره‌ققه ده‌ستیپێكردووه زه‌نگی مه‌ترسییان له باره‌ی زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعشه‌وه لێداوه.
گوته‌بێژی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق،جه‌نه‌راڵ"جۆن دۆریان" رایگه‌یاندووه" هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی،چونكه له‌و جۆره چه‌كه‌یان به‌كارهێناوه و پێشبینی ده‌كه‌ین به‌رده‌وامبن له به‌كارهێنانی.
هه‌روه‌ها گووتی" توانای چه‌كدارانی داعش بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی توانایه‌كی سه‌ره‌تاییه،هێزه عێراقی و ئه‌مریكییه‌كان بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ئاماده‌كراون به تایبه‌تی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و جۆره چه‌كه.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ململانێكان"كلۆمپ ستراك ئانه" گوتوویه‌تی" له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ زیاتر خاك و ناوچه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌نگاوه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان خاوبكه‌نه‌وه و له پێشڕه‌وییه‌كانیان رایانبگرن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" موسڵ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه كیمیاییه‌كانی داعشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاره‌كه،زۆربه‌ی شاره‌زایان و كه‌ره‌سته‌كانی دروستكردنی ئه‌و چه‌كه، له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ كاروانی خێزانی سه‌ركرده‌كانی داعشدا گواستراوه‌نه‌ته‌وه بۆ سووریا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه چه‌كدارانی داعش له كۆگاكانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌ستیان به‌و چه‌كانه گه‌یشتبێت،هه‌روه‌ها له پاشماوه‌كانی رژێمی سه‌ددام حسێنیش سوودمه‌ند بووبن كه له رۆژانی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا له‌و چه‌كانه‌ی له به‌رده‌ستدا بووه و به‌كاریهێناوه.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكی شتێكی دیكه ده‌ڵێن و رایانگه‌یاندووه" ئه‌و جۆره كه‌ره‌ستانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ چه‌كی كیمیایی به‌كارهاتوون ، له‌و جۆره كه‌ره‌ستانه نییه كه له كۆگاكانی رژێمی پێشووی عێراقیدا هه‌بوون.