یەكەمەكانی زانكۆ داوای وەڵام دەكەن

K24 – ھەولێر

جارێكی یەكەمەكانی زانكۆ لەبەرامبەر دانە مەزاردنیان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گردبوونەوە و داوا دەكەن وەڵامیان بدرێتەوە.

ھێرۆ مەولودی پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "یەكەمەكانی زانكۆ لەبەرامبەر پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و جەختیان لە داواكاری پێشتریان دەكەنەوە ئەویش دامەزراندنیانە لە دامودەزگاكانی حكوومەت".

بەشداربوێكی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "داوای وەڵام لە حكوومەت دەكەین چەندین جارە گردبوونەوە دەكەین و بەڵێنیان پێداوین وەڵامان بدەنەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامان نەدراوەتەوە".

شوان قەڵازەیی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "پشتیوانی لە داوای یەكەمەكانی زانكۆكانی كوردستان دەكەین، داواكەیان یاساییە و ئەوان پێنج جار بێنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا دامەزراندنیان یەكلایی نەكراوەتەوە