توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ده‌رده‌كات
تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی په‌یه‌ده

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات"په‌یه‌ده" ی ده‌ركرد.
حكومه‌تی توركیا ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیای خستووه‌ته ئه‌ستۆی په‌یه‌ده و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات ده‌ركردووه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه له لایه‌ن نوسینگه‌ی داواكاری گشتی توركیاوه،بڕیاری ده‌ستگیركردنی 48 كه‌س دراوه، له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا یه‌كێكیان"ساڵح موسلیم" هاوسه‌رۆكی "په‌یه‌ده" یه،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته له ئه‌وروپا له نێو ئه‌و لیسته‌دان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم ده‌ركردووه هه‌ر چه‌نده خۆی ئاماده نییه و له به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی توكیادا نییه.
له‌و لیسته‌دا ناوی هه‌ر یه‌كه له "زوبێر ئایدار" و "ره‌مزی كارتاڵ" كه دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ن له ئه‌وروپا و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی په‌كه‌كه هه‌ر یه‌كه له"جه‌میل بایك" و "موراد قه‌ره‌یڵان" و "فه‌همان حه‌سه‌ن" و 48 كه‌سی دیكه هه‌ن و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
بڕیاری ده‌ستگیركردنیان په‌یوه‌سته به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له دۆسیه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كاروانێكی سه‌ربازی توركی له ئه‌نقه‌ره كراوه،كه له 15/2/2016 ئه‌نجامدراوه و تۆمه‌ته‌كه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه.