ھەولێر بەشداری لە كۆنفرانسی جیھانی شاروانییەكان دەكات

K24 - پاریس

شاندێكی پارێزگای ھەولێر بە سەرپرپەرشتی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بەشداریان لە كۆنفرانسی جیھانی شارەوانییەكان لە پاریس كردووە.

لە وتارێكدا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی جیھانی شارەوانییەكان نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: "ماستەر پلانمان ھەیە بۆ شارەكەمان بۆ گەشەكردن و زیاتر خزمەتكردنی شارەكە، پڕۆژەمان ھەیە بۆ فێركاری و كشتوكاڵ و سەوزكردنی شارەكە چەند سێكتەرێكی دیكە، شارەكەمان توانیویەتی ببێتە سەنتەری كارگوزاری و بازگانی لە عێراق، ھەروەھا سەنتەرێك لە بواری پزیشكی، بەڵام لە ساڵی2014 رووبەڕووی چەندین كێشە بووینەتەوە، ھاتنی زیاتر 30 ھەزار ئاوارەی سووریا ھاتنە سنووری شارەكەمان، جگە لەوە بەھۆی شەڕی داعش ئێستا زیاتر 20 ھەزارخێزانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق روویان كردوەتە سنووری ھەولێر".