تیمه رفێندراوه‌كه‌ی كوردستان 24 چیرۆكی زیندانیكردنییان ده‌گێڕنه‌وه
پێیانگوتوون: ئێوه سه‌دام حوسێن-تان كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
تیمه رفێندراوه‌كه‌ی كوردستان 24 له لیبیا، گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت و له ستۆدیۆی كوردستان 24ه‌وه چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئێمه باجێكی تایبه‌تی كاركردنمان هه‌بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه بۆمان كرابوو، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتینه یه‌كێك له بازگه‌كان، گوتیان ئێوه كوردن و ئێوه سه‌دام حوسێنتان كوشتووه".
هونه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، دوای ده‌ستگیركردنییان گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تایبه‌ت، كه باره‌گای پۆلیس و ئاسایشی تێدابووه و له‌وێ زیندانیكراون.
ئه‌حمه‌د دڵشاد، كامێرامانی ئه‌و تیمه‌ی كوردستان 24، كه له به‌ندیخانه‌كه‌ی باری ته‌ندروستی تێكچووه، گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت: "مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر ناخۆشییان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كرد، هه‌رچه‌نده هیچ ئه‌شكه‌نجه‌یان نه‌دایان به‌ڵام له رووی مامه‌ڵه‌وه زۆر توندبوون له‌گه‌ڵمان".