هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی بارزانی
باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی و گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆیان رانه‌گه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی پەیامەکەیدا داوای پێک‌ھێنانی حکومەتێکی نوێی کردووە، ھەرچەندە لایەنەکان تا ئێستا میکانیزمێکیان بۆ پێک‌ھێنانی ئەو حکومەتە نوێیە دانەناوە، بەڵام زۆرینەیان پەیامەکەیان ئەرێنی وەرگرتووە.
کارگێری ئەنجوومەنی سیاسیی یەکگرتوو دەڵێت، پێویستە پێنج لایەنە سەرەکیيەکە کۆببنەوە و لەوێ بڕیار لە جێبەجێکردنی سێ خاڵە سەرەکيیەکەی بەیاننامەکە بدرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیش قورسایی ھەڵبژاردنی پێشوو، دەکاتە پێوەر بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی نوێ.