دانیێل میتران.. ئه‌و ژنه‌ی به زیندوویی له یاده‌وه‌ری كورددا ده‌مێنێته‌وه
پێنجه‌م ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دایكی گه‌لانی چه‌وساوه‌دا تێپه‌ڕی
K24 - هه‌ولێر:
پێنج ساڵ بە سەر كۆچی دوایی خاتوو دانیێل میتەران تێدەپەرێ، بەڵام تاوەكو ئێستا ناو و یادی لە نێو ھزری كوردان ماوە و یادی دەكەنەوە. لە ساڵیادی كۆچی ئەم ژنە پشتیوانەی گەلی كورد كە با دایكی كوردان ناسراوە لە پێشانگایەكدا كۆمەڵێك لە كار و چالاكیەكانی لە كوردستان نمایش كران و لایەنە سیاسیەكانیش وەك وەفایەك بۆ ئەم یادە باسیان لە رۆڵ و كارەكانی دانیێل میتەران كرد.