3 سه‌ركرده‌ی مه‌ترسیداری داعش خرانه لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
كه‌سه‌كان گرنگن و له به‌غدادی نزیكن
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "3" سه‌ركرده‌ی داعشی خستووه‌ته لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی داعش پێكهاتوون له "عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانی" و "باسل حه‌سه‌ن" و "عه‌بدولئیلا حمێش".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه"مه‌شهه‌دانی" راوێژكاری"ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم به‌دریی" ناسراو به "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعشه، به ره‌گه‌ز عێراقییه و به‌رپرسه له پێشوازی چه‌كداره بیانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كان بۆ شوێنی ئه‌نجامدانی كرده خۆكوژییه‌كانیان.
به‌ڵام"باسل حه‌سه‌ن" یه‌كێكه له پلانداڕێژه‌رانی چالاكییه‌كانی داعش له ده‌ره‌وه، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه تۆمه‌تباریشه به هه‌وڵی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی دانیماركی"لارس هاگارد" ی ته‌مه‌ن"70" ساڵ كه فیلمێكی له‌سه‌ر ئیسلام دروستكردبوو وه‌ك سوكایه‌تی به‌و ئایینه له قه‌ڵه‌مدرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێده‌چێت "باسل حه‌سه‌ن" له سووریاوه چوبێته ناو داعش،به‌ڵام"عه‌بدولئیلا حمێش" كه به "ئه‌بو سلێمانی فه‌ڕه‌نسی" ناسراوه، سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعشه له ناو ریزی چه‌كداره بیانییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌دا و ده‌ستی باڵای له چالاكییه‌كانی داعش هه‌یه له ده‌ره‌وه.
ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن"حمێش" كه‌تیبه‌ی"تارق بن زیاد"ی له ساڵی 2015 دا دامه‌زراندووه كه پێكهاتووه له چه‌كداره ئه‌وروپییه‌كان و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له به‌رژه‌وه‌ندی داعش له عێراق و سووریا و ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه و ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان"300" كه‌س بووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه پێده‌چێت "حمێش" ده‌ستی له پیلانگێڕی هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس‌دا هه‌بووبێت كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 ئه‌نجامدران،هه‌روه‌ها له هێرشه‌كانی برۆكسل له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا.
دانانی ئه‌و كه‌سانه له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به گوێره‌ی یاسای ئه‌مریكی رێگه له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌گرن له په‌یوه‌ندی و هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا،هه‌روه‌ها هه‌موو موڵك و ماڵیان ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گیرێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریاندا ده‌شكێت.
واشنتن لیستێكی له باره‌ی كه‌س و كۆمپانیا و گرووپه‌كان هه‌یه كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا و ئاسایش و ئابووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته.