چەند ناوچەیەكی ستراتیجی لە مووسڵ کۆنتڕۆڵکرانەوە

K24 - ھەولێر

رائد شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ھێزە عێراقییەکان توانییان بەرزاییەکانی تەل نوس، تەل ناسر، تەل واعی، تەل ھەشیم و تەل زەھەب لە باشووری مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

جەودەت، ئەو بەرزاییانەی بە ستراتیجی ناوبرد. ھاوکات ھێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراقیش، توانییان بچنە نێو گەڕەکی زھوری رۆژھەڵاتی شارەکە و مزگەوتێک و بنکەیەکی تەندرووستی گەڕەکەکە لە دەستی داعش رزگار بكەن.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تا ئێستا چەندین ناوچەی ستراتیجیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركردووە.