سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و توركیا له كۆبوونه‌وه‌دان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ئیستانبووڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانیش كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 23/11/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا، له باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و كێشه‌ی په‌رله‌مانتاره ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په بێت.
په‌یامنێری كوردستان24 "ئازاد ئاڵتوون"له ئه‌نقه‌ره‌وه رایگه‌یاند" سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ست پێده‌كات و ئێستا له‌گه‌ڵ"بنالی یڵدرم" سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24"ئه‌رجان داگ" له ئیستانبووڵه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ كاتژمێر 13:30 به كاتی ئیستانبووڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆككۆماری توركیادا هه‌بێت و گفتوگۆ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و ئه‌و بارودۆخانه بكه‌ن كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به تایبه‌تی پرسی سیاسی و ئابووری و جه‌نگ له دژی داعش.