بازارى گوێزى باكوورى كوردستان زيانى به‌ركه‌وتووه‌

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ھاوینی رابردوو كاریگەری خراپی كردووه‌تە سەر گوێزەكانی شاری مەڕەشی باكووری كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ھاوینی رابردوو كاریگەری خراپی كردووه‌تە سەر گوێزەكانی شاری مەڕەشی باكووری كوردستان، باخه‌وانانى مەڕەش كە ھەموو ساڵ لەو كاتەدا زۆرترین ژمارەی گوێز دەفرۆشن، كەچی ئەمساڵ كەمی گوێز دووچاری كێشەی كردوون و ھەوڵیش دەدەن خۆیان لەو كێشەیە رزگار بكەن، كە بەھۆی نەفرۆشتنی گوێزەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.