ژنانی مووسڵ دوای ئازادبونیش دەترسن قەدەغەكانی داعش بشكێنن
"جلوبەرگ ئاوا دەبێت؟ خوا تۆڵەی ئێمەیان لێ بسەنێتەوە"
K24 - مووسڵ
ئەو ئافرەتانەی لەلایەن سوپای عێراق ئازاد دەکرێن ترس و دڵەراوکێیەکی زۆریان پیوەدیارە، لەژێردەسەڵاتی داعش بەجۆرێک چەوسێنراونەتەوە کە بەشێکیان لە دوای ئازادبوونیشیاندا ناوێرن رووپوشەکانیان لابدەن.