رۆژانە زیاتر لە ھەزار ئاوارە روو دەكەنە ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ تا ئێستا بەدەیان ئاوارە لە موسڵەوە خۆیان گەیاندۆتە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام، بە گوێرەی تۆمارەکان رۆژانە زیاتر لە ھەزار ئاوارە روودەكەنە لە كەمپەكانی سنووری ھەرێمی كوردستان ناونووس دەكرێن، بەرپرسانی ئەو دوو کەمپەش گلەیی ئەوە لە بەغدا دەکەن کە ئاوڕ لە ھاوولاتیەکانی خۆی ناداتەوە.