پارێزگاری کەرکووک پەیامەکەی بارزانی بە ئەرێنی وەسفدەكات
پەیامەکەی بارزانی بکرێتە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان
K24- كەركووك
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ئەرێنی ناو دەبات و دەڵێ، دەتوانرێت ئەو پەیامە بکرێتە بنەمای تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان.
ھاوکات کەرکوکییەکان داوا دەکەن کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکان لە شارەکەیان ئەنجام بدرێت و کۆتایی بە کێشە سیاسییەکان بھێنرێت.