كوردستان24 دوایین دیمه‌نه‌كانی ناو موسڵ بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌وڵیر
كوردستان24 به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نوێترین دیمه‌نه‌كانی ناو شاری موسڵ و پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه كه نزیكه‌ی 10 گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كوردستان24 بڵاوی كرده‌وه، له گه‌ڕه‌كه "محاربین" سه‌رباری ئه‌وه‌ی دووكه‌ڵ له هه‌ندێ شوێن به‌زر ده‌بێته‌وه، له هه‌ندێ شوێنیش خانووه‌كانی رووخاون، به‌ڵام بێ ده‌نگییه‌كی ترسناك باڵی به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كه و ده‌وروبه‌ری كێشاوه، كه ماوه‌یه‌كه پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان به‌هۆی بوونی دانیشتوانی شاره‌كه زۆر به‌هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌یامنێری كوردستان24 مه‌سعود محه‌مه‌د له‌سه‌ر زاری دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه گوتی نیشانه شكێنه‌كانی داعش هه‌ر جوڵه‌یه‌ك ببێنن ده‌كه‌نه ئامانج.