مامۆستایانی ئایینی كه‌ركووك له سه‌ر كوشتنی دكتۆر وشیار هاتنه ده‌نگ
به هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی و پێكه‌وه ژیان ناوی ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستایانی ئاینی شاری كه‌ركووك به توندی سه‌ركۆنه‌ی تیرۆركردنی مامۆستا"وشیار ئیسماعیل" ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاند" تیرۆركردنی ناوبراو هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئارانمی و پێكه‌وه ژیان.
ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی شاری كه‌ركووك له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه قسه‌یان له‌با‌ره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه كرد و كوشتنی دكتۆر وشیاریان به هه‌وڵێكی نه‌زۆكی دڵڕه‌شان ناوبرد.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆیان وه‌ك مامۆستایانی ئایینی كه‌ركووك گه‌یانده كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی دكتۆر وشیار ئیسماعیل و له په‌یامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن" كوشتنی ئه‌و مامۆستا ئاینییه نه‌ك ته‌نها كه‌سوكاری به‌ڵكو دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ژاندووه و داوایانكرد به زوویی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه به سزا بگه‌یه‌نرێن.