له رۆژئاواى كوردستان سه‌ربازێكى ئه‌مريكا كوژرا
كارته‌ر:رووداوێكى دڵته‌زێنه و ئه‌و مه‌ترسيانه‌مان بير ده‌خاته‌وه كه پياوان و ژنانى سوپاكه‌مان له جيهاندا رووبه‌ڕوويان ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌ربازێكى سوپاكه‌يان به هۆى كاريگه‌رى برينه‌كه‌يه‌وه كه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو بريندار ببو، له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) گيانى له‌ده‌ستدا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بۆمبه‌ر له نزيك گوندى عه‌ين عيسا ته‌قيوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتى گونجاو‌دا زانيارى زۆرتر له باره‌ى كوژرانى ئه‌و سه‌ربازه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر له به‌ياننامه‌يه‌كدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازه كرد و گوتى: رووداوێكى دڵته‌زێنه و ئه‌و مه‌ترسيانه‌مان بير ده‌خاته‌وه كه پياوان و ژنانى سوپاكه‌مان له جيهاندا رووبه‌ڕوويان ده‌بنه‌وه له پێناو پاراستنى ئاسايشى وڵاته‌كه‌مان.