توركیا ئامانجی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یلدرم ئامانجی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی تر هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌فرین و منبج پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و بۆ خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و نزیك بوونه‌ته‌وه له ئابلۆقه‌دانی ناحیه‌ی باب.
یلدرم له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته خه‌به‌ر، بێ ئه‌وه ئاماژه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات یان یه‌په‌گه و هه‌ر هێزێكی دیكه بكات رایگه‌یاند پێشی به ئامانجی پێكه‌وه به‌ستنی عه‌فرین و منبجه ده‌گرن و نیگه‌رانی خۆیشی به‌رامبه‌ر بووشایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له سوریا ده‌ربڕی و گوتی توركیا زیانباری سه‌ره‌كی ئه‌م بوشاییه، هه‌ربۆیه رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه به‌ر. جاروبار هه‌واڵه‌كانی له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانمان بۆ ناو شاری حه‌له‌ب بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام به ئاشكرا ده‌ڵێم نییه‌تی چوونه ناوه‌وه‌ی حه‌له‌بمان نییه.
لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پاش ئه‌وه دێت كه سێ سه‌ربازییان له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی له نزیك ناحیه‌ی باب كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار بوون.