نزیكه‌ی نیوه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی حلله ئێرانین
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئێرانی رایانگه‌یاند نزیكه‌ی 40 هاووڵاتیی ئێرانی له‌ناو قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی شاری حللهن كه زیاتر له سه‌د كه‌س كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌ی حلله به رێگه‌ی هێرشێكی خۆكوژی به بارهه‌ڵگرێكی بۆمبه‌كراو له وێستگه‌یه‌كی به‌نزین له شاری حلله رێگه‌ی نێوان كه‌ربه‌لا و به‌غدا روویدا، له‌و كاته‌ی كه گه‌شتیارانی ئێرانی دوای ته‌واوبوونی مه‌راسيمى چله‌ى عاشوورا بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مینداری كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری ئیران رایگه‌یاند به‌هۆی سوتانێكی زۆری قوربانیان، ناسینیان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌یان سه‌خت بووه.
له لایه‌كی تره‌وه كونسولی ئێران له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌قینه‌وه له به‌نزیخانه‌یه‌ك بووه، دوو پاس و چه‌ندین مینی پاس و ئۆتۆمبیلی دیكه به ته‌واوه‌تی سوتاون.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منى و پزيشكييه‌كان له به‌غدا، ژماره‌ى كوژراوانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى حلله 100 كه‌سی تێپه‌راند.
به‌پێی هه‌واڵێكی رویته‌رز، داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه به ئه‌ستۆ گرت.
رۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌م، هه‌شت ئێران له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له سامه‌را كوژران و نزیكه‌ی 100 دیكه‌شی بریندار بوون. داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌شی به ئه‌ستۆ گرتووه.