ئوستریا (نه‌مسا) ئابڵۆقه ده‌خاته سه‌ر توركیا
داوا له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی ئوستریا (نه‌مسا) پرۆژه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا په‌سند كرد و له بواری پێدان و فرۆشتنی چه‌ك ئابڵۆقه ده‌خاته سه‌ر توركیا.
پرۆژه بڕیاره‌كه له لایه‌ن پارتی سه‌وز پێشنیار كراوه، كه له په‌رله‌مانی ئوستریا (نه‌مسا) ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستهێنا و په‌سند كرا.
له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئوستریا هاتووه "پاش هه‌وڵی كوده‌تا، له چوارچیوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر، هێرشی راسته‌وخۆ كرایه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن، رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و ئه‌كادیمییه‌كان ده‌ستگیركران و گیران و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان هاووڵاتییانی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا".
گوته‌بێژێكی پارتی سه‌وی نه‌مسا رایگه‌یاند هه‌ر شه‌ش پارتی ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان دا به راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا.
پیته‌ر پیلز به ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره گوتی ئوستریا ئه‌مرۆ یه‌كه‌م وڵات بوو ئابلۆقه خسته سه‌ر رژێمی ئه‌ردۆغان و داواشی له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كرد وه‌ك ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن.
بڕیاری په‌رله‌مانی ئوستریا پاش ئه‌وه دێت كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژی پینجشهممهی رابردوو دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سارد.