قۆناغى پێنجه‌مى شه‌ڕى مووسڵ ده‌ستيپێكرد
چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حەشدی شەعبی ده‌ستپێكردنى قۆناغی پێنجەمی شه‌ڕى مووسڵيان راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حەشدی شەعبی ده‌ستپێكردنى قۆناغی پێنجەمی شه‌ڕى مووسڵيان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ دەست پێ‌کرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له حه‌شدى شه‌عبييه‌وه، ئاشکرایکرد، ھێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیویانە گوندێکی ستراتیژی لەو ناوچەیە رزگار بکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی، چه‌كدارانى حەشدی شەعبی گوندی تەل ئەعزال لە رۆژئاوای شاری موسڵيان رزگار كردووه و ئێستاش ھێزەکانیان لەپێشڕەویدان بەرەوی شارۆچکەی تەلەعفهر.
حەشدی شەعبی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ھێزەکانیان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی تەل عەبدە کە کەوتووه‌تە باشووری تەلەعفەرەوە و بە شارۆچکەیەکی ستراتیژی دادەنرێت لە پڕۆسەی رزگارکردنەوەی تەلەعفەر.