سه‌ربازانی توركیا له ساڵیادی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسی ده‌كوژرێن
حكومه‌تی توركیا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه قه‌ده‌غه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر
له ساڵیادی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسی له لایه‌ن توركیاوه، سێ سه‌ربازی تورك كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار بوون.
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێزه‌كانی رژێمی سوریا به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌هۆیه‌وه كوژرانی سێ سه‌ربازی خۆی و برینداربوونی 10 دیكه‌شی راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی توركیا، هه‌ر پاش كوژرانی سێ سه‌رباز، بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌م هێرشه له میدیاكانی قه‌ده‌غه كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای توركیا هاتووه: "كاتژمێر 3:00 به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24 تشرینی دووه‌م، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قهڵغاتی فورات، ته‌خمین ده‌كرێت له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریا هێرشێكی هه‌وایی كرابێته سه‌ریان و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رباز كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار بوون".
یه‌كه‌مجاره سوپای توركیا ئاماژه به هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان ده‌دات، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی عه‌فرین و كوبانێ.
ئه‌و هێرشه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی سوخۆی24 روسیا له رۆژی 24 تشرینی دووه‌می 2015 له‌لایه‌ن فرۆكه‌ی ئێف16 توركیاوه.
پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو، ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی توركیا گیرا، كه فڕۆكه‌ی روسیا خستبووه خواره‌وه و به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له لێدوانه‌كانیاندا رایانگه‌یاندبوو له‌وانه‌یه به بێ ئاگاداری حكومه‌ت، فرۆكه‌ی روسیا خستبێته خواره‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا به هاوكاری گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمه‌ن له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ ناحیه‌ی "باب" شور بوونه‌وه، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند پشتگیری هێرشه‌كانی توركیا ناكه‌ین و ئه‌مریكا ئه‌و هێزانه‌ی خۆی كشاندووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ یارمه‌تی توركیا بڵاوه‌یان پێكردبوو.
پێشتریش حكومه‌تی سوریا هه‌ره‌شه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی توركیان كردووه و بۆ ئه‌م مهبهستهشی سیسته‌می به‌رگری ههواییهكهی ئه‌كتیڤ كرد كه له روسیا كڕیوه.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م لێدوانه دراوه، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی توركیا له‌ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان به بێ پشتگیری هه‌وایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.