چوار سه‌ربازی توركیا له ماوه‌ی دوو رۆژدا له رۆژئاوای كوردستان كوژران
K24 – هه‌ولێر
سه‌ربازێكی توركیا له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانێك له رۆژئاوای كوردستان كوژرا و پێنجی دیكه‌شی بریندار بوون.
له ماوه‌ی دوو رۆژدا چوار سه‌ربازی توركیا كوژراون و 22 دیكه‌شی بریندار بوونه.
دواین شه‌ڕ و پێكدادان و كوژرانی سه‌ربازانی توركیا پاش ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجه‌شه‌ممه سێ سه‌ربازی تورك له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی هێزه‌كانی حكومه‌ت سوریا له نزیكی ناحیه‌ی باب كوژران و 17 دیكه‌شی بریندار ببوون، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی روسی له لایه‌ن توركیاوه.
هه‌ر پاش ئه‌و رووداوه، حكومه‌تی توركیا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له میدیاكانی قه‌ده‌غه كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌شی به‌ڵێنی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا له هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا.