ڤيديۆ.. بانگخوازێكى سعوديه: نابێت ژن له نه‌خۆشخانه‌دا له‌گه‌ڵ پياو ئيش بكات
پسپۆڕێتى پزيشكى پياوان له نه‌خۆشييه‌كانى ژنان و منداڵبوون كه‌مى ئه‌ده‌به
K24 – هه‌ولێر:
بانگخوازێكى سعووديه ده‌ڵێت: پسپۆڕێتى پزيشكى پياوان له نه‌خۆشييه‌كانى ژنان و منداڵبوون كه‌مى ئه‌ده‌به و پێويسته ژنان له ماڵه‌وه بن و نابێت له نه‌خۆشخانه‌دا هاوڕێى پياوان كاربكه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولكه‌ريم، ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى فيقهى عه‌ره‌بستانى سعوديهيه و له ميانى به‌رنامه‌ى (ياهلا)ى يه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانى رۆتانا وتوێژ له باره‌ى درووستى و نا درووستى كاركردنى ژنان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت: بوونى ژن و پياو به‌يه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا هه‌ڵه‌يه، دانيشتنى ژن له ته‌ك پياوێك جا پزيشك بێت يان په‌رستار بێت بۆ تاوتوێكردنى حاڵه‌تێكى پزيشكى حه‌رامه، چونكه سهردهكێشى بۆ فيتنه و هه‌ر رێگهيهكيش سه‌ر بكێشێت بۆ فيتنه حه‌رامه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ر ده‌بێت خه‌سته‌خانه‌ى تايبه‌ت به ژنان هه‌بێت و تێكه‌ڵ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت: چۆن پياوێكى ژير به پسپۆڕێتى له بوارى ژن و منداڵبوون به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌وه تايبه‌تمه‌ندى ژنانه و چۆن پياو ئه‌وه قبوڵ ده‌كات، ئه‌وه له كه‌مى ئه‌ده‌به‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به گوێره‌ى گوته‌ى ئه‌و بانگخوازه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولكه‌ريم، ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى فيقهى عه‌ره‌بستانى سعوديه، جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له روانگه‌ى ئاينه‌وه ژن له‌سه‌رى نييه بژێوى په‌يدا بكات و ئيش بكات، لهسهريهتى په‌روه‌رده‌ى منداڵ بكات و ماڵ بپارێزێت. ده‌شپرسێت، كێ منداڵه‌كانمان به‌خێو و په‌روه‌رده بكات، ئه‌گه‌ر ژنيش هاته ده‌ره‌وه و له ماڵ نهگيرسايهوه.