ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ناردنی په‌نابه‌رانی سوریا هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌ی دادوه‌ری و ژنان له ئیستانبوڵ به توندی هێرشی كرده سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: "گوێ بگرن، زۆر له‌وه زیاتر ده‌چنه پێش و سنووره‌كانتان ده‌كه‌نه‌وه".
له قسه‌كانیدا، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی هێنایه سه‌ر زمان "هیچ كاتێك وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌تان نه‌كرد، به دروستی سه‌یری خه‌ڵكتان نه‌كرد، منداڵه‌كانی وه‌ك ئایلان كه له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وت، كاتێ هاتنه ئه‌وێ وه‌رتاننه‌گرت، منداڵه‌كانی وه‌ك عومرانتان وه‌رنه‌گرت، ئێمه سێ ملیۆن و نیو كۆچبه‌ر له وڵاتانی خۆمان وه‌رگرت".
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه گوتی: "به‌ڵێنه‌كانتان جێبه‌جێ نه‌كرد، كاتێ كه 50 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتنه ئه‌وێ هاوارتان كرد، ده‌ستتان به گوتنی ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر توركیا سنووره‌كانی بكاته‌وه چی ده‌كه‌ن".
له كۆتایی قسه‌كانیدا، به‌م شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا كرد: "گوێ بگرن، ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بچنه پێش، ئه‌و سنوورانه ده‌كرێنه‌وه، ئیوه‌ش ده‌زانن. به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێوه نه من و نه ئه‌و میلله‌ته ناترسن، ئه‌وه‌ش ده‌زانن. هه‌ندێك ده‌ڵین نا و هه‌ندێكیشی ده‌ڵێن به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌مووتان وا بڵێن چی ده‌بێت، ئێمه به ئابڵۆقه‌كانتان ته‌سلیم نابین، یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویستی به توركیا هه‌یه".
لێدوانی سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ئوستریا (نه‌مسا) به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ئابلۆقه‌ی خسته سه‌ر ئه‌م وڵاته و رۆژی پێشتریش په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سارد.