فیدڵ كاسترۆ كۆچی دوایی كرد
K24 – هه‌ولێر
فیدڵ كاسترۆ رێبه‌ری شۆڕشگێر و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كۆمونیستی كوبا له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
راول كاسترۆ سه‌رۆكی كوبا له وته‌یه‌كدا كه له ته‌له‌فزیۆنی حكومی بڵاو كرایه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی فیدڵ كاسترۆی برای راگه‌یاند و گوتیشی له‌سه‌ر داوای خۆی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌سوتێنرێت و دواتر شێوازی مه‌راسیمه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
فیدڵ كاسترۆ ساڵی 1959 به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی، ده‌وڵه‌تی كۆمونیستی كوبای دامه‌زراند و تا ساڵی 2008 رێبه‌ری ئه‌و وڵاته بوو، ئه‌وكاته به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌ستی له‌كار كیشایه‌وه و براكه‌ی، راوڵ کاسترۆی بووە سەرۆکی کوبا.
كاسترۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده به پشتگیری یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران به‌ره‌نگاری ئه‌مریكای دراوسێ بووه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی هاوشیوه به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكای لاتین بووه نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تداری له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمونیستی.