سوپا گه‌یشته رۆخی دیجله
گوندێكی دیكه‌یان له میحوه‌ری زاب كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به سوپای عێراق رایگه‌یاند" هێزه عێراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامه و له به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌یشتوونه‌ته رۆخی رووباری دیجله.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سوپای عێراق رایگه‌یاندووه" یه‌كه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 9 ،پێشڕه‌وییان كردووه و گوندی"جلیوخان" یان له میحوه‌ری زاب له رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله كۆنترۆڵكردووه.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.