خوێنەری رۆژنامە لە ئێران بەرێژەیەکی زۆر کەمیکردووە

كوردستان24 لە بەدواداچوونێكدا ھۆكارەكان دەخاتەڕوو

K24 - تاران

رێژەی رۆژنامە خوێندنەوە لەئێران بەرێژەیەکی زۆر کەمی کردووەو ئێستا کۆشکی رۆژنامەنووسان لەگەڵ رۆژنامەکانیان شتومەکی دیکەو بەتایبەت جگەرە دەفرۆشن، بۆ ئەوەی داھاتێکیان دەست بکەوێت، چاودێرانیش نەبوونی ئازادی رادەربڕین و ھەبوونی ئەنتەرنێت بەھۆکاری سەرەکی کەمبوونی خوێنەری رۆژنامە دەزانن.