80 كه‌سی سڤیل كوژراوون
به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوێكی بریتانی ئاشكرایكردووه، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، تا ئێستا نزیكه‌ی 80 هاوڵاتی سڤیل له شاری موسڵ كوژراوون.
رۆژنامه‌ی"واشنتۆن پۆست" ئه‌مریكی له زاری به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی"ئێر وێرز" گواستوویه‌تییه‌وه كه 74 تا 78 كه‌سی سڤیل به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراوون له‌و كاته‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه،هه‌روه‌ها 160 كه‌سی دیكه‌ی سڤیل به‌هه‌مان هۆكار بریندار بوون.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه" ئه‌و ژماره و ئامارانه‌ی له چالاكووانه ناوچه‌ییه‌كان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وه‌رگرتووه و بۆ كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌و سڤیلانه، سوپای ئه‌مریكا دانی پێداناوه و هه‌وڵ ده‌دات پاساو بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و رووداوانه و كوشتنی خه‌ڵكانی دیكه له داهاتوودا.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.