هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕوو شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن
یه‌كه‌م سه‌ربازی ئه‌مریكی له شه‌ڕی راسته‌وخۆدا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌ركه‌كانیان له ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی لۆجیستی و راوێژكاری بۆ هێزه‌كانی"سووریای دیموكرات" كه زۆرینه‌یان كوردن كورتكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری "ره‌ققه" كه پایته‌ختی كارگێڕی چه‌كدارانی داعشه،شان به شانی هێزه‌كانی" یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل" یه‌په‌گه كه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به كرده‌یی سه‌ربازه ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان روو به روو له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
"ناسر مه‌نسوور" راوێژكار له فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به رۆژنامه‌ی"شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی راگه‌یاندووه" سه‌ربازانی ئه‌مریكی و سه‌ربازانی دیكه‌ی بیانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار به كرده‌یی له سه‌ر زه‌وی به‌شداری شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن و رووبه‌روو له دژی داعش ده‌جه‌نگن، له كاتێكدا له شه‌ڕه‌كانی پێشوودا له ژووری چالاكی و ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه راوێژكاران و ئه‌فسه‌ره‌كانیان ئه‌ركیان راوێژكردن و دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستی بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان و چه‌كداره بیانییه‌كانی دیكه‌ش له به‌ره‌كانی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه به كرده‌یی له جه‌نگدان.
ئه‌و راوێژكاره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و ئه‌مریكییه‌ی له "تل السمن" لوغمی پێدا ته‌قییه‌وه سه‌ربازێكی سه‌ر به سوپای ئه‌مریكا بوو كه له ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش شانبه‌شانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌جه‌نگن.
جێگه‌ی باسه دوێنێ واشنتۆن كوژرانی یه‌كه‌م سه‌ربازی خۆی له سوریا راگه‌یاند كه له نزیك شارۆچكه‌ی "عه‌ین عیسا" له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌ققه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه كوژرابوو.