جبووری: پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە
K24 – ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو پڕۆژە یاساییە ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
جبووری گوتیشی: "پەسندكردنی یاساكە بە زۆری پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە، پەسندكردنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی پارێزبەندی بە كەس نابەخشێت، ھەر لە دەرەوەی ھێزە دانپێدانراوەكان چەك ھەڵبگرێت بە میلیشیا لە قەڵەم دەدرێت".
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە: "دەبێ ھەموو كەس بەشداری لە حەشدی شەعبی بكات و مافی لەناو ئەو ھێزەدا پارێزراوبێت، دوای ئازادكردنەوەی مووسڵیش فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیار لە رۆڵی ئەو ھێزە دەدرێت".