په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په: بارزانی وه‌ك رێبه‌رێكی كورد ده‌توانێ رۆڵێكی گه‌وره له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی توركیا بگێڕێت
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئاده‌م گه‌ڤه‌ری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكووری كوردستان داوای هاوكاری له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاده‌م گه‌ڤه‌ری به كوردستان24 رایگه‌یاند بارزانی سه‌رۆك و رێبه‌ری چوار پارچه‌ی كوردستانه، بۆیه ده‌توانێت ناوبژیوانی له‌م پرسه‌دا بكات به گێڕانی رۆڵی ناوخۆیی و به‌هێزكردنی دیپلۆماسییه‌تی له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان و توركیا ده‌توانێ ببێته هۆی باشتر پێشه‌وه‌چوونی پرسی كورد له باكوور.
گوتیشی له باكووری كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی توركیاش باوه‌ڕی به سیاسه‌ته‌كانی بارزانی ده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت رۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ كۆتایهێنان به‌و شه‌ڕ و ره‌وشه‌ی ئێستا تێیداین.