كوردێك 10 ساڵ دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" دوا ده‌خات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌وه چیرۆكی كوردێكی ئه‌ندامی رێكخراوی قاعیده‌یه كه چه‌ندین ساڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق دوا خستووه و دژی ستراتیژی زه‌رقاوی بووه له شه‌ری تایفی، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی قاعیده به‌سه‌ر زه‌رقاوی و لایه‌نگرانی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق داوه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستگیركردنی له توركیا و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ، هه‌وڵی قاعیده بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق شكستی خوارد.
چیرۆكی ئه‌م كورده بخوێنه‌وه كه چه‌ندین ناوی ساخته و دروستكراوی بۆ به‌جێهێنانی پلانه‌كانی هه‌ڵگرتبوو.
رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 2006 ته‌له‌فۆنێك بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و قاچاغچێتی له شاری دیلۆك (غازی عه‌نتاب) باكووری كوردستان هات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشكرا بكات گوتی چه‌ند ئێرانییهك به پاسه‌پۆرتی ساخته و ئۆتۆمبێلی ژماره 79 M 0064 دێنه شاری كلیس.
به پیی فۆرین پۆلیسی پۆلیسی توركیا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی زانكۆی دیلۆك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرت، دوو پیاو و ژنێك و چوار منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون، گه‌وره‌كه‌یان خۆی به محه‌مه‌د ره‌زا ره‌زایی ناساند.
كاتژمێری 11:00 رۆژی 16 تشرینی یه‌كه‌م پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌كه‌ی ناساند لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌شی نزیكه‌ی 10.425 هه‌زار دۆلار و دوو مۆبایل و دوو سیم‌كارت و گلوپێكی كه له‌سه‌ر سه‌ر داده‌نرا، دۆزرایه‌وه.
ره‌زایی پاش ئه‌وه‌ی قسه‌كانی له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كانی ناو پاسپۆرته‌كه‌ی یه‌كیان نه‌گرته‌وه، گوتی ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی "عه‌بدولڕه‌حمان بن یار محه‌مه‌ده" و ئێرانیش نییه و خه‌ڵكی شاری "ته‌خار"ی ئه‌فغانستانه، له‌گه‌ڵ هاوژین و چوار منداڵه‌كه‌ی له كابولی پایته‌خت ده‌ژیان و ئێستاش ده‌یه‌وێت بچێته ئه‌وروپا و داوا مافی په‌نابه‌رێتی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی باشتر بۆ خۆی و خوێندنێكی باشتر بۆ منداڵه‌كانی و ژیانێكی باشتر بۆ خێزانه‌كه‌ی دابین بكات،به‌ڵام له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا داوای په‌نابه‌ری له توركیا كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وروپا ده‌چوو، بۆ پۆلیس ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ریگه‌ی سوریا راگرت، ئه‌و هۆكارێكی باسكرد كه جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو كاتێك گوتی" ده‌یویست سه‌ردانی هه‌ندی زانای سوریا بكات له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان به‌ر له‌وه بچێته ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌فغانستان به توندی ره‌ت كرده‌وه و داوای كرد بۆ پاكستان بنێررێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له توركیا بمێنێته‌وه و گوتیشی پاسپۆرته ئیرانییهكهی به 500 دۆلار كڕیوه، كه ئاسانتره له پاسپۆرتی ئه‌فغانستان بۆ گه‌شتكردن بۆ توركیا.

پاسپۆرتی ساخته‌ی ئیرانی، عه‌بدولهادی
ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا CIA زانیارییه‌كی زیاتری له‌باره‌ی عه‌بدولره‌حمان بن یار محه‌مه‌د هه‌بوو. دوو هاووڵاتی توركی ئه‌ندامی ئهلفاعیده بۆ ئێران نێردان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان و خێزانه‌كه‌ی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو سنووری توركیا. یه‌كێكیان به‌شداری شه‌ڕه‌كانی ئه‌فغانستانی كردبوو و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی هه‌ر ئه‌و كه‌سه بوو كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوو.
له راستیدا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به ئێرانی و دواجار به ئه‌فغانی ناساند، ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی "عه‌بدولهادی عێراقی" بوو و بۆ ئه‌ركێكی زۆر سه‌خت بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قاعیده به‌سه‌ر سه‌ركێشییه‌كانی لایه‌نگرانی له عێراق نێردرابوو.
به گرتنی عه‌بدولهادی، قاعیده سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست بوو بۆ دووباره سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر توندره‌وه‌كانی و لقه‌كه‌ی له عێراق.
رۆژێك به‌ر له گرتنی ئه‌و، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق دامه‌زرا و به سه‌پاندنی حوكمه‌كه، زه‌مینه‌ی بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت دروست كرد، له كاتێدا كه رێبه‌ری قاعیده له ناوچه هۆزنشینهكانی پاكستان دوور بوو له‌وه‌ی بتوانێت خۆی بسه‌پێنێت و راوێژ بدات.

به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ستگیركردنی عه‌بدولهادی له توركیا
قاعیده له عێراق و عێراقی قاعیده
نه‌شوان عه‌بدولره‌زاق عه‌بدولباقی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو چووه پاكستان، ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران له ئه‌فغانستان كشایه‌وه.
نه‌شوان هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری موسڵه و له ماوی شه‌ڕی ئێران و عێراق له ریزه‌كانی سوپای عێراق خزمه‌تی كردوه و به عه‌بدولهادی موسڵی و هه‌ندێ جاریش به عه‌بدولهادی ئه‌نساری ده‌ناسرا و له دواییشدا به عه‌بدولهادی عێراق ناسرا.
وه‌ك زۆرێك له جیهادییه‌كانی ئه‌و كات له پاكستان ده‌ژیا، ئه‌وكاته‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌فغانستان له نێوان موجاهیده‌كانی پێشوو هه‌بوو، پاش كشانه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت. له ساڵی 1995 یان 1996 چووه ئه‌فغانستان، ئه‌و كاته تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان سه‌پاند و به‌هۆی ئه‌و پسپۆرییه‌ی له‌ناو سوپای عێراق به‌ده‌ستیهێنابوو، به خێرایی بووه به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی ئه‌نسار و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌رانی بیانی بوو له‌ناو ریزه‌كانی تاڵیبان.
پاش هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا، په‌یكه‌ربه‌ندی كه‌تیبه‌ی ئه‌نسار و راهێنان و بیری ئایدۆلۆژیای ئاشكرا كرا كه كۆپییه‌ك بوو له شێوازی سوپای پێشووی عێراق.
به تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، شرۆڤهكانیش گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌كنیكه‌كانی سوپای عێراقیان به‌كار ده‌هێنا كه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانی پێشوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و گرووپه به‌ڕێوه ده‌بن. له‌وانه‌یه وا بێت، به‌ڵام بیر‌و باوه‌ری سوپای عێراق له ساڵانی سه‌ره‌تای راهێنانی سه‌ربازی قاعیده و جیهادییه‌كان به‌رجه‌سته بوو ـ نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن پشتگیری ئه‌و گرووپانه‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی قاعیده ده‌كرد، پێشتر له سوپای عێراق خزمه‌تی كردووه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1998، عه‌بدولهادی بووه كه‌سێكی ناسراو له ناو رێكخراوی قاعیده. به‌شی میوانداری قاعیده‌ی له كابوڵی به‌ڕێوه ده‌برد و یه‌كێ له‌و شه‌ش كه‌سه بوو له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ تاڵیبان و هه‌روه‌ها ناوی له لیستی بیانییه‌كانی گرووپی "بامیان" بوو، لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكا پێیان وایه به‌شداری كردووه له ئۆپه‌راسیۆنی تاڵیبان بۆ له‌ناو بردنی په‌یكه‌ره‌كانی بودا له بامیان له ئاداری 2001. عه‌بدولهادی له حوزه‌یرانی 2001 بوو ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی شورای قاعیده كه راوێژكارانی ئوسامه بن لادن بوون.
پاش هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر و رووخانی تاڵیبان، عه‌بدولهادی بووه به‌رپرسی سه‌ربازی له باكووری ئه‌فغانستان و ده‌ستیشی هه‌بووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
عه‌بدولهادی یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ گرنگیدانی ستراتیژی قاعیده به عێراق، به‌ر له هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی به خێزان و براده‌رانی له نزیك موسڵ كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌مپه‌ی راهێنان كه زۆرێك له ئه‌ندامانی "به‌شی میوانداری" قاعیده له كابول راهێنانیان تێیدا كردووه و به كه‌مپی كوردان ناوی ده‌ركردووه هه‌ندێك له "كوردانی عێراق" له‌م كه‌مپه‌دا راهێنانیان پێكراوه.
عه‌بدولهادی رۆڵێكی سه‌ره‌كی و دووه‌م گه‌وره‌ترین رۆڵی گێڕاوه له ناو قاعیده، بۆ ئه‌وه‌ی قاعیده باوه‌ش بۆ "ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی" ئوردنی كه به باوكی روحی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ناسراوه بكاته‌وه و بایه‌خی پێبدات.
عه‌بدولهادی په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ له‌گه‌ل زه‌رقاوی هه‌بووه، ئه‌و كاته زه‌رقاوی له جێگه‌ی ئه‌فغانستان گرنگی به عێراقدا، پاش هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر.
قاعیده یارمه‌تی زه‌رقاوی دا بۆ دروستكردنی كه‌مپی راهێنان له ئه‌فغانسان، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه ئوردنیه به‌یعه‌تی به ئوسامه نه‌دا، ئه‌وكاته‌ی له ئه‌فغانستان بوو و كاتی گه‌یشتنیش به عیراق دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ قاعیده ئاڵۆز بوون، له ساڵی 2003 داوای یارمه‌تی دارایی و دانوستان كرد بۆ به‌یعه‌تدان.

جنسیه‌ی عێراقی عه‌بدولهادی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و باشووری ئاسیا زۆر مه‌ترسیدار بوو، عه‌بدولهادی خۆی له دابینكردنی داواكاری یارمه‌تی زه‌رقاوی پاراست به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دایه و له‌وانه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، له جیاتی ئه‌و، دوو كه‌سی دیكه‌ی بۆ دانوستان نارده لای زه‌رقاوی، یه‌كێكیان پاكستانی بوو به‌ناوی حه‌سه‌ن گول و سه‌ركه‌وتووش بوو.
زه‌رقاوی له ساڵی 2004 به "گول" ی رایگه‌یاند ستراتیژه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌ڕێكی خوێناوی تایفی له عێراق دروست بكات و سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه و رێبه‌رانی مه‌زهه‌به‌كه تیرۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفی ده‌ستپێبكات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمیته‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مریكا، عه‌بدولهادی دژی هه‌ر جۆر ئۆپه‌راسیۆنێك بووه له عێراق كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خوینڕشتن له نێوان موسڵمانان.
پاش ئه‌وه‌ی گول له ساڵی 2004 له لایه‌ن دژه تیرۆری كوردستان له‌كاتی ده‌رچوون له عێراق گیرا، به CIA رایگه‌یاند "عه‌بدولهادی ئامۆژگاری زه‌رقاوی كرد كه دژی ئه‌و جۆره شه‌ڕه‌یه".
مه‌ترسی عه‌بدولهادی زیاتر بوو، له‌دژی ستراتیژی وه‌حشیانه‌ی زرقاوی و هاندانی تایفه‌گه‌ری بوو، به‌ڵام به‌هۆی دووری و پچڕانی په‌یوه‌ندی، عه‌بدولهادی وێنه‌یه‌كی روشن له پێشهات و رووداوه‌كانی عێراقی نه‌بوو، بۆیه سه‌خت بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی زه‌رقاوی بكات، له جیاتی ئه‌وه ره‌خنه‌ی لێگرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا چانسی هه‌بوو، زۆرێك له ئه‌ندامانی قاعیده‌ی سه‌ردانی عێراقیان كرد وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆجیهادكردن له‌و وڵاته، رێبه‌ری قاعیده هیوادار بوو ئه‌ندامانی جێگه‌ی متمانه‌ی له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌بێت و وێنه‌یه‌كی روون له ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان به‌سه‌ر زه‌رقاوی هه‌بێت.
له تشرینی یه‌كه‌می 2004 له كۆتاییدا زه‌رقاوی به‌یعه‌تی به بن لادن دا، به‌ڵام به مه‌رجێكی تایبه‌ت كه ئه‌ندامانی قاعیده رێز له ستراتیژییه‌كه‌ی بگرن و دڵه‌كانیان بۆ پلانه‌كانی بكه‌نه‌وه. به‌هۆیه‌وه "رێكخراوی قاعیده له عێراق" له دایك بوو و ستراتیژییه‌كی وه‌حشیانه و شه‌ڕی تایفی گرته به‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌بدولهادی به به‌رده‌وامی هۆشداری دابوو.
قاعیده له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی زه‌رقاوی به‌رده‌وام بوو، له نامه‌یه‌كدا"ئه‌یمه‌ن زه‌واهری" له ته‌موزی 2005 هۆشداری دایه زه‌رقاوی كه خۆی له عێراقییه‌كان و كوشتنی به كۆمه‌ڵ به دوور بگرێت.

هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی ئه‌نساروسوننه
قاعیده بڕیاریدا عه‌بدولهادی بۆ عێراق وڵاته‌كه‌ی خۆی بنێرێت.
له كۆتایی 2003، عه‌بدولهادی له زه‌رقاوی پرسیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ عێراقی كردبوو، زرهقاوی به نا وه‌ڵامی دابووه‌وه، جارێكی تر له كانوونی دووه‌می 2006 ئه‌و بابه‌ته‌ی ورووژاندبوو، به‌ڵام زه‌رقاوی ئه‌م جاره ره‌تی نه‌كردبووه.
سه‌رۆكایه‌تی قاعیده له عێراق به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولهادی گۆڕابوو، زه‌رقاوی له مانگی حوزه‌یرانی 2006 به‌هۆی هێرشێكی هه‌وایی ئه‌مریكا كوژرا و ئه‌بو حه‌مزه موهاجیری میسری جێگه‌ی گرته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی قاعیده هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌بو حه‌مزه شێوازی ریكخراوی قاعیده له عێراق گرته‌به‌ر:
له 15 تشرینی یه‌كه‌می 2006، ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین ته‌واوی گرووپه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له ژێر سه‌قفی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" رێكخست. پێش ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی سوریا ده‌ستپێبكات و داعش دروست ببێنت، ئامانجی راگه‌یاندنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه.
به‌ڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نسار سوونه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق شكستی هێنا له یه‌كخستنی جیهادییه‌كان له عێراق.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی عهبدوڵهادی به سنووره‌كانی عیراق، سه‌ركردایه‌تی قاعیده هیوادار بوون بتوانن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام رۆژێك به‌ر له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق، عه‌بدولهادی له شاری دیلۆك"غازی عه‌نتاب" له باكووری كوردستان ده‌ستگیركرا.
به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌واوی هیواكانی قاعیده بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جیهادی نوێ له عێراق له ده‌ستچوون و ئه‌وه‌ی زه‌رقاوی دایڕشتبوو دروستبوو.

عه‌بدولهادی عێراقی
كه‌تیبه‌كانی كوردستان
رۆژنامه‌نووسێكی توركی رایگه‌یاند CIA به وردی چاودێری عه‌بدولهادی و ده‌ستگیر كردنی ده‌كرد.
گرتنیشی به‌هۆی زانیاری له سه‌رچاوه‌یه‌كی شاراوه بووه كه به پاسپۆرتی ساخته گه‌شتی كردووه بۆ توركیا، هه‌ر بۆیه به شیوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستگیر كرا.
داوای مافی په‌نابه‌رێتی عه‌بدولهادی له توركیا ره‌ت كرایه‌وه و له رۆژی 31 تشرینی یه‌كه‌می 2006 له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ بۆ كابول نێردرایه‌وه و له‌وێش به‌رپرسانی ئه‌مریكا چاوڕێیان ده‌كرد.
ئێستا له زیندانی گوانتانامۆیه و له‌وێ چاو‌ڕێی دادگایی كردنی ده‌كات و له لیستی 17 گیراوی گرنگ دایه و له كانوونی دووه‌می 2010 لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی گیراوانی گوانتانامۆ بڕیاری دادگایكردنی عه‌بدولهادی دا و زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی بڵاو كرده‌وه.
هێشتا هۆكاری هاندانی عه‌بدولهادی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق نازانرێت، به‌ڵام توانای ركابه‌رایه‌تی كردنی زه‌رقای و ئه‌بو حه‌مزه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روون نییه ئه‌ركی چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" زاڵ بووایه له‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی قاعیده نێردرایه‌وه، له‌وانه‌یه پلانی كوده‌تای هه‌بووایه، له‌وانه‌شه بیویستبا لقی قاعیده له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌ماعه‌تی ئه‌نسار و سونه دابمه‌زرێنێت، یان له‌وانه‌یه ته‌نیا رۆڵی راوێژی هه‌بووایه. له‌وانه‌یه به گه‌یشتنی به عێراق، پلانی شه‌ڕی كراوه‌ی نێوان لایه‌نه جیهادییه‌كانی هه‌بووبێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه دواتر له سوریا روویدا.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌ركی عه‌بدولهادی پرسیاری زیاتر هه‌ڵده‌گرێت تا وه‌ڵامدانه‌وه. شیوازی چوونی بۆ عێراق زۆر شتمان پێ ده‌ڵێت له توڕی لوجیستیی قاعیده له 2006. عهبدوهادی هه‌وڵی نه‌دا راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بێته‌وه بۆ عێراق و له به‌رامبه‌ردا رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و سه‌دان هه‌زار كیلۆمه‌تری گرته‌به‌ر و له توركیا و سووریاوه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵگرت.
ئه‌و رێگه‌یه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هه‌زاران شه‌ڕكه‌ری بیانی له‌وێوه په‌یوه‌یست بوون به قاعیده‌وه له عێراق و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق له ماوه‌ی ساڵانی 2006 و 2007 ، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریاش ئه‌م رێگه‌یه زۆر ناسراو بوو.
قاعیده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق" هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌ندامی له عیراق هه‌یه. زۆرێك له جیهادییه‌كانی گرووپی ئه‌نسارو سوننه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌ر به قاعیده بوون، هه‌رچه‌نده رۆژێك ناوی قاعیده‌یان له خۆیان نه‌نا. ئه‌و دوو كه‌سه‌شی كه چووبوونه ئێران بۆ پێشوازیكردن له عه‌بدولهادی دواتر بۆ عێراق رایانكرد و له‌گه‌ل جه‌ماعه‌تی "كتائب كوردستان" مانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق، كه‌تائیبی كوردستان تاكه گرووپی جیهادی بوون به‌یعه‌تیان دایه بن لادن و ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و هه‌وڵیاندا رۆڵیان هه‌بوو له به‌یه‌ك گه‌یاندنی قاعیده و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی خوارد، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هاووڵاتی توركی یاوه‌ری عهبدوهادی له لایه‌نی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له حوزه‌یرانی 2007 كوژران.

ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی