له جيهاندا چى له باره‌ى كۆچى دوايى كاسترۆوه ده‌وترێت
كۆچى دوايى ئه‌و زۆرێك له سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى هێناوه‌ته قسه و هه‌ريه‌ك به جۆرێك باسيان له كاسترۆ كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ڤيدڵ كاسترۆ، دێرينترين ناوى دنياى چه‌پ و نه‌يارى سه‌رمايه‌دارى كۆچى دواييكرد، ئه‌و له 13ى ئاب/ ئۆگستى 1926 له‌دايكبووه و له 1976ه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى كوبا بووه و ماوه‌ى 30 ساڵ سه‌رۆك بوو، له 2008 ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستى براكه‌ى كرد. كۆچى دوايى ئه‌و زۆرێك له سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى هێناوه‌ته قسه و هه‌ريه‌ك به جۆرێك باسيان له كاسترۆ كردووه.

رووسيا
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين له په‌يامێكدا پرسه‌نامه‌ى خۆى ئاراسته‌ى گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدارانى كوبا كرد.
پۆتين له په‌يامه‌كه‌يدا گوتويه‌تى: كاسترۆ سيمبوڵى سه‌رده‌مێكى كامڵه له مێژووى نوێى جيهاندا. كوباى نوێ و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به هۆى تێكۆشانى كاسترۆ و هاوڕێكانى بووه ئه‌ندامێكى كارا و كاريگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا.

گۆرباچۆڤ
سه‌رۆكى پێشووى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت ميخائيل گۆرباچۆڤ له باره‌ى كاسترۆوه ده‌ڵێت: كاسترۆ هه‌موو هه‌وڵێكى خسته‌گه‌ڕ بۆ تێكشكاندنى رژێمى ئيستعمارى و هه‌موو ژيانى له‌و پێناوه‌دا ته‌رخانكرد و كاريگه‌رييه‌كى قوڵى له‌سه‌ر مێژووى مرۆڤايه‌تى دانا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كاسترۆ وڵاتێكى نوێى له كوبا دامه‌زراند و له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆى توندى ئه‌مريكا خۆى راگرت و وڵاته‌كه‌ى كرده ده‌وڵه‌تێك بتوانێت پشت به خۆى ببه‌ستێت.

حزبى شيوعى رووسيا
هه‌ر له رووسيا سه‌رۆكى حزبى شيوعى رووسيا گينادى زيوگانۆڤ رايگه‌ياند، كاسترۆ نموونه‌ى باڵاى ئاكارى مرۆڤانه بوو، ئه‌و بنه‌ماى سياسه‌تێكى ئه‌خلاقى له جيهانى نوێ‌دا داڕشت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت: هه‌ميشه له ديداره‌كانماندا به به‌هره فره ره‌هه‌نده‌كانى كاسترۆ سه‌رسام ده‌بووم.

فرانسوا هۆلاند
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند، داواى له ئه‌مريكا كرد، پاش كۆچى دوايى كاسترۆ، گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر كوبا هه‌ڵبگرێت.
ميدياى فه‌ره‌نسا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، هۆلاند له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌يه‌وێت خواستى خۆى بۆ هاوكاريكردنى كوبا و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێته‌دى.

چين
سه‌رۆكى چين چى جين بينگ خه‌مبارى قوڵى خۆى بۆ كۆچى دوايى كاسترۆ ده‌ربڕى و گوتى: گه‌لى چين دۆستێكى دێرين و دڵسۆزى له‌ده‌ستدا و بۆ هه‌ميشه كاسترۆ له دڵى چينييه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه.

هيندستان
سه‌رۆكى هيندستان براناب موخرجى پرسه‌نامه‌ى ئاراسته‌ى گه‌لى كوبا كرد و كاسترۆى به هاوڕێ و دۆستێكى دێرينى هيندستان ناوبرد.

مه‌كسيك:
سه‌رۆكى مه‌كيسك ئنريكه بينيا نييتۆ، رايگه‌ياند، كاسترۆسيمبوڵى سه‌ده‌ى بيسته‌م و دۆستێكى به وه‌فاى گه‌لى مه‌كيسك بوو.

فه‌نزوێلا
سه‌رۆكى فه‌نزوێلا نيكولاس مادورو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته دواى مردنى كاسترۆ كارى زۆرتر بكرێت بۆ پاراستنى ميراتى كاسترۆ و به‌رده‌وامى بدرێت به رێبازى شۆڕشگێڕى كاسترۆ.

به‌رهه‌ڵستكاران:
رامون سانشيز، رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى نه‌يارى كاسترۆ رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه، كۆچى دوايى كاسترۆ ئازادى بۆ خه‌ڵكى كوبا ده‌سته‌به‌ر ناكات.
دوێنێ هه‌ينى 25ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 كاسترۆ له ته‌مه‌نى 90 ساڵيدا كۆچى دواييكرد.