قۆناخی خۆ به‌پاڵه‌وانكردن تێپه‌ڕیوه
فرسه‌ت سۆفی:
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، دوای په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و ده‌ربڕینی پشتیوانی لایه‌نه‌كان، ورده ورده هه‌نگاوه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كرێنه‌وه.
فرسه‌ت سۆفی، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی نیوز روومی كوردستان 24, رایگه‌یاند، قۆناغی خۆ به پاڵه‌وانكردن به‌سه‌رچووه و ناكرێت ته‌نها له‌و بازنه‌یه‌دا بمێنینه‌وه.
فرسه‌ت سۆفی دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رجی پێشوه‌خته به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنن و هاوكات مه‌رجیش له هیچ لایه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ن.
راشیگه‌یاند، كاتی ئه‌وه نییه له‌سه‌ر لایه‌نێك یان دوو لایه‌ن پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه رابگیرێت.