نوجێفى: دژى سه‌پاندنى ئيراده‌ى زۆرينه‌ى شيعه‌ين به‌سه‌ر كه‌مينه‌ى سوننه‌دا
داوايكرد، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان به ته‌وافق له باره‌ى پرسه ستراتيژييهكانهوه كار بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كوتله‌ى ئيئتيلافى موته‌حيدون، ئوسامه نوجێفى داوايكرد، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان به ته‌وافق له باره‌ى پرسه ستراتيژييهكانهوه كار بكات و هۆشداريشى دا له باره‌ى سه‌پاندنى ئيراده‌ى زۆرينه‌وه به‌سه‌ر كه‌مينه‌دا وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ زۆرينه‌ى شيعه و كه‌مينه‌ى سوننه‌كان.
نوجێفى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر به ئيراده‌ى زۆرينه‌وه مامه‌ڵه بكرێت، ئه‌وا بۆ عێراق ده‌ڵێين سڵاو، ئه‌وه‌ش ناكرێت رووبدات، چونكه عێراق بۆ هه‌موو عێراقييهكانه و هه‌ر هه‌وڵێكى پێكهاته‌كان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌نجامى شكست ده‌بێت.
رۆژى شه‌ممه 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پڕۆژه ياساى تايبه‌ت به حه‌شدى شه‌عبى په‌سند كرد و به گوێره‌ى ياساكه حه‌شد له‌مه‌ولا وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى له سيستمى به‌رگرى عێراق مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.