بارزانى: چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كان كاردانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت
گوتى: ئاماده‌ین هاوكاری ئێوه بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش هه‌یه له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان، پێموایه به‌م زووانه موسڵ ئازاد بكرێت و لێشاوێكی زۆری ئاواره‌كان رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان
K24 – به‌غدا:
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتیمانه بۆ ئێوه و هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان و كێشه‌ی ئابووری كه بۆ هه‌مووان گرنگه.
بارزانى به ياوه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كوتله و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كرد و گوتى: ئاماده‌ین هاوكاری ئێوه بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش هه‌یه له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان، پێموایه به‌م زووانه موسڵ ئازاد بكرێت و لێشاوێكی زۆری ئاواره‌كان رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره روویان تێكردووین.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌واوی وزه‌ی خۆیان خه‌رج بكه‌ن بۆ سازانی نیشتیمانی، چاره‌سه‌ر نه‌بوونیشی كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له سه‌ر هه‌موو وڵات.