سوننهكان دهڵێن حهشد رووى دووهمى سوپاى پاسدارانه
پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە زۆرینە لەلایەن پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکانەوە دەنگی لەسەردرا.
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە زۆرینە لەلایەن پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکانەوە دەنگی لەسەردرا، زۆرێكيش له سوننهكان دهڵێن حهشد رووى دووهمى سوپاى پاسدارانه.
ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری سوننەکانی لێکەوتەوە و لەو بارەیەوە ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی دیاری سوننە و جێگری سەرۆک کۆمار، بە توندی دژی ئەم بڕیارەی پەرلەمان وەستایەوە و رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی داوا تۆماردەکەن.
هاوکات، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان، داوای کرد، حەشدی شەعبی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە خۆبگرێت، هەروەها دووپاتیکردەوە یاساکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.