كرێكارانی كوردستان دەخوازن مافەكانیان دەستەبەر بكرێت
K24 - ھەولێر
تا ئیستا لە ھەرێمی کوردستان کرێکاران بە گوێرەی پێویست ئاگاداری مافەکانی خۆیان نین بە تایبەت بەشێکی زۆر لە کرێکارانی ناوخۆیی و بیانی کە خاوەن کاریان نیە ناویان تۆمار نەکراوە و بێبەشن لە بیمەی کار، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێ، دەبێ کرێکاری بیمەی ھەبێت نەبوونی گرفتێکی گەورەیە و دەبێ کار بکرێ بۆ دەستەبەر کردنی مافی ھەموو کرێکاران بە بێ جیاوازی.