هه‌وڵی سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر
پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زیندانی ئیمرالی سه‌ردانی بكه‌ن.
دوایین جار پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان رۆژی 27 ته‌موزی 2011 سه‌ردانیان كردبوو و پاش كوده‌تای سه‌ربازی 15 ته‌مووزی رابردوو 59 جار هه‌وڵیاندا سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن و وه‌ك جارانی پێشتر به بیانووه‌كانی وه‌ك "كه‌شتی خه‌راپه"، "كه‌شوهه‌وا باش نییه" و "دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه" رێگه‌یان نه‌دا سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سپوتنیك، بڕیاره پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی داواكاری گشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن و خێزانه‌كه‌شی رۆژی هه‌ینی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.