نێچیرڤان بارزانی: ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه بدات ئاماده‌ین بۆ رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ل به‌غدا رێك بكه‌وێت و ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
نێچیرڤان بارزانی له په‌ڕاوێزی رێوره‌سمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان رایگه‌یاند به‌غدا وه‌ك هه‌ولێر كێشه‌ی بودجه و پاره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و یه‌ده‌كی دراوی هه‌یه و مانگانه به‌كاری ده‌هێنێت بۆ پێدانی مووچه، به‌ڵام هه‌ولیر نییه‌تی.