له زارى خۆيانه‌وه.. ئێزدييه‌كان هه‌موو سه‌ركێشييه‌ك ده‌كه‌ن له پێناو رزگاربوون له زيندانى داعشدا
كاتێك بۆمبه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌سه‌ر ته‌له‌عفه‌ردا بارين، ئه‌بو فه‌ره‌ج به ده‌رفه‌تى زانى خۆى له به‌ندى و ئه‌ساره‌تى داعش رزگار بكات.

K24 – هه‌ولێر:
كاتێك بۆمبه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌سه‌ر ته‌له‌عفه‌ردا بارين، ئه‌بو فه‌ره‌ج به ده‌رفه‌تى زانى خۆى له به‌ندى و ئه‌ساره‌تى داعش رزگار بكات.
كاتێك پاسه‌وانه‌كانيان له چه‌كدارانى داعش خه‌ريكى شه‌ڕ بوون، ئه‌و و 17 كه‌سى ديكه‌ى ئێزدى له زيندان خۆيان ده‌رباز كرد و روويانكرده ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر.
دواى چوار رۆژ و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى هێڵه تاريكه‌كانى شه‌ودا، ئه‌بو فه‌ره‌ج و كۆمه‌ڵێك ژن و منداڵى ئێزدى به رێگه‌يه‌كى بيابانيدا رايانكرد و خۆيان گه‌يانده سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه.
ئه‌بو فه‌ره‌ج (23 ساڵ)، كه ماوه‌ى زياتر له دوو ساڵ بوو، له ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاربوون ده‌گه‌ڕا، گوتى: ئه‌و چركه ساته‌م باش له بيره كه بڕيارماندا رابكه‌ين، رێك كات 06:05 خوله‌كى ئێواره بوو.
ئه‌و ناوێكى خوازراوى له خۆى ناوه له ترسى چه‌كدارانى داعش چونكه هێشتا كه‌سوكارى له ده‌ست داعش ماوون، باسى له‌وه كرد، هه‌موويان وه‌ك كاروانێك هه‌نگاويان به‌سه‌ر هه‌نگاوى يه‌كديدا ناوه له بياباندا.
گوتيشى: بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌كدى ون نه‌بن و نه‌كه‌ونه ناو كێڵگه‌ى مينه چێندراوه‌كانى داعشه‌وه ناچار بوون به شوێنى يه‌كدا بڕۆن.
داعش له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا كاتێك شنگالى داگيركرد، هه‌ريه‌ك له ئه‌بو فه‌ره‌ج و هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵه‌كه‌يانى ده‌ستگيركردبوو.
داعش ئێزدييه‌كانى وه‌ك بێباوه‌ڕ و به‌نده‌ى ئه‌هليمه‌ن وه‌سفده‌كرد و دوو رێگه‌ى له‌به‌رده‌مدا دانابوون، يان ده‌ستبه‌ردارى ئاينى باو باپيرانيان ببن ياخود ده‌كوژرێت.
له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2014ه‌وه كاتێك پێشمه‌رگه ناوچه‌كانى باكوورى شنگالى رزگار كرد، ژماره‌يه‌ك گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدييه‌كان دۆزرانه‌وه.
هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى له تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا له ئۆپراسيۆنێكى ديكه‌دا پێشمه‌رگه شنگالى رزگار كرد، داعش زۆرێك له ئێزدييه ده‌ستگيركراوه‌كانى گواسته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر.
راپۆرته ميدياييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌زاران كه‌س له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له ته‌له‌عفه‌ره‌وه رايانكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و شارۆچكه‌كه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
ده‌گوترێت زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى له ته‌له‌عفه‌ر رايانكردووه، توركمانى سوننه ئاينزان و ده‌ترسن چه‌كداره‌كانى حه‌شد كه شيعه ئاينزان تۆڵه‌يان لێ بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له ناو ئاواره‌كانى ته‌له‌عفه‌ردا ئه‌و ئێزديانه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌ن كه له ده‌ستى داعش رايانكردووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌بو فه‌ره‌ج و هاوڕێكانى، بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى له په‌يكه‌رى باڵه‌خانه‌يه‌كدا له شارى دهۆك په‌نا دراوون و بۆ ئه‌وان له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌يه هه‌ست به ئاسايش ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه جگه‌ره‌ى ده‌كێشا و پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش لێى قه‌ده‌غه بوو، گوتى: كاتێك ماڵمان به‌جێهێشت، نه‌يانپرسى ئه‌وان كێن، يان خێزانى سه‌ر ب داعشن، هه‌رايه‌كه‌مان به ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان دوور خه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا له‌سێداره‌دان و لێدان و كوشتنمان بينى.
ئه‌بو فه‌ره‌ج، كه بێگارى پێكراوه له ته‌له‌عفه‌ردا يه‌كێكه له‌و چه‌ند گه‌نجه ئێزدييه‌ى توانيويانه له ده‌ستى داعش رابكه‌ن، نه‌يتوانى زۆر ورده‌كارى رزگاربوونى باس بكات له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا ببێته هۆى ناسينه‌وه‌ى و به هۆيه‌وه كه‌سوكاره گيراوه‌كه‌ى سزا بدرێن.
لێكۆڵه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پێشتر ئه‌وه‌يان راگه‌ياندبوو، داعش له به‌رامبه‌ر ئێزدييه‌كان تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نجامداوه به ئامانجى له‌ناوبردنى ئه‌و پێكهاته ئاينييه‌ى كه ژماره‌يان نزيكه‌ى 400 هه‌زار كه‌سه.
ژنێك له ته‌مه‌نى 42 ساڵيدا و ده‌موچاوى هه‌ڵپێچاوه و به هه‌مان رێگه‌دا خۆى ده‌رباز كردووه، كه ئه‌بو فه‌ره‌ج پێيدا هاتووه و له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سێ له منداڵه‌كانى رزگار كردووه.
ئه‌و گوتى: كاتێك گه‌يشتينه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه په‌چه و رووبه‌ندمان هه‌ڵماڵى و ده‌ستمان به‌رز كرده‌وه و ئێمه ده‌ترساين به داعشمان له قه‌ڵه‌م بده‌ن، چونكه جلى ره‌شمان له‌به‌ر بوو، ده‌ترساين ته‌قه‌شمان لێبكه‌ن.
هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕه 16 ساڵييه‌كه‌ى و كچه 20 ساڵه‌كه‌ى لێى دابڕابوون ئه‌و كاته‌ى سه‌ره‌تا داعش ده‌ستگيرى كردبوون.
ئه‌و گوتى: نه‌مده‌زانى چى روويداوه و شوێنيان له كوێيه.
له كاتى ده‌ستگيركردنياندا توندڕه‌وه‌كان ئه‌و خێزانه‌يان له شوێنێكه‌وه بردووه بۆ شوێنێكى ديكه و ماوه‌يه‌ك له زيندان بوون و ماوه‌يه‌كيش وه‌ك نيشته‌جێى زۆره‌ملێ ره‌فتاريان له‌گه‌ڵياندا كردووه.
ئه‌و گوتيشى: نه‌مانده‌توانى له ماڵ ده‌ركه‌وين، ته‌نيا بۆ ئاماده‌كردنى هه‌ندێك كه‌لوپه‌لى پێويست نه‌بێت. به‌ڵام نه‌شمده‌هێشت منداڵه‌كانمان بچنه قوتابخانه‌كانى سه‌ر به داعش.
نووسينگه‌ى كاروبارى رفێندراوه ئێزدييه‌كان له دهۆك رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌داين نزيكه‌ى 3 هه‌زار و 500 كه‌سى ئێزدى له ژێر ده‌ستى داعشدا مابنه‌وه.
ئه‌بو فه‌ره‌ج ده‌ڵێت: ئێستا نازانين چى بكه‌ين، ناشزانين ئايا ده‌توانين بگه‌ڕێينه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆمان، ته‌نانه‌ت ناشزانين ئه‌مشه‌و له‌كوێ ده‌خه‌وين..هه‌موو شت به ده‌ست خودايه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.ر