سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سلێمانى داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كات‌

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: خوێندن لە زۆربەی کۆلێژ و بەشەکانیان دەستی پێکردووه‌تەوە

K24 – هه‌ولێر:

ماوەی نزیکەی 2 مانگە بایکۆتی ھۆڵەکانی وانە خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکان و قوتابخانەکان لە ھەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بەردەوامە، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: خوێندن لە زۆربەی کۆلێژ و بەشەکانیان دەستی پێکردووه‌تەوە و وێڕای پشتیوانی لە داوای مامۆستایان داوایان لێدەکەن بگەڕێنەوە بۆ ھۆڵەکانی وانە خوێندن، بەشێک لە مامۆستایانیش دەڵێن بایکۆت بەردەوامە.