پێشمهرگه: له قهرهتهپه داعش كۆتايى هاتووه
بەرپرسانی ئەمنی ئاماژه بۆ ئەوەدەكەن داعش لە ناوچەكە بە تەواوی كۆتایی پێھاتووە.
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی لە لایەن ھێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی قەرەتەپه چەكدارانی داعش بە تەواوی تێكشكێندران و كۆتایی بە جموجۆڵەكانیان ھێنرا، ئێستا لە رێی كردەی خۆكوژی و ھەوڵی بەزاندنی هێڵى بهرگرى پێشمەرگە دەدەن، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی ئاماژه بۆ ئەوەدەكەن داعش لە ناوچەكە بە تەواوی كۆتایی پێھاتووە.