گۆڕان: به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كان لايه‌نى كوردى هه‌ندێكجار ناچاره پشتگيرى پڕۆژه‌ى شيعه‌كان بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د عه‌زيز، به‌رپرسى ژوورى ناوچه دابڕاوه‌كان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 رايگه‌ياند، پێده‌چێت دواى شه‌ڕى مووسڵ، ململانێ له ناوچه دابڕاوه‌كان بێته‌وه ئاراوه.
ئه‌حمه‌د عه‌زيز گوتى: له 10 تا 12 ساڵى رابردوودا ململانێى نێوان كورد و لايه‌نه عێراقييه‌كان زۆرتر بوو له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، چونكه كورد داواى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌كرد و لايه‌نى به‌رامبه‌ريش جێبه‌جێى نه‌ده‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: له ده‌ركه‌وتنى داعشه‌وه ئه‌و ململانێيه سڕ كرابوو، به‌ڵام دواى له‌ناوچوونى داعش له حه‌ويجه و مووسڵ، پێشبينى ده‌كرێت ئه‌و ململانێيانه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌سندكردنى ياساى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌ڵوێستى گۆڕان له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌حمه‌د عه‌زيز گوتى: به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو و ئێستا، له هه‌ندێك پڕۆژه ياسا لايه‌نى كوردى ناچاره پشتگيرى هه‌ندێك پڕۆژه‌ى لايه‌نه عێراقيى و شيعييه‌كان بكات به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كان.
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، شه‌ڕى داهاتووى نێوان كورد و لايه‌نه عێراقييه‌كان له‌سه‌ر ناوچه دابڕێندراوهكانى كوردستان ده‌بێت. ئێستا هه‌مووان خه‌ريكى شه‌ڕى داعشن و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى ئه‌و شه‌ڕه ململانێكان ده‌كه‌وێته نێوان كورد و هه‌ردوو باڵى شيعه و سوننه و ئه‌وه‌ى ئێستاش زۆر مه‌ترسيداره له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبييه وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان له جه‌له‌ولا و خورماتوو پێشڕه‌وييه‌كى زۆريان هه‌يه و هه‌وڵده‌ده‌ن بوونيان له رووى سه‌ربازى و سياسييه‌وه به‌هێز بكه‌ن.