سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا: په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئازاد ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند له كاتی سه‌ردانكردنی دادگای دەستوور پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەتوانرێن ئازاد بكرێن و گرتنیشیان بە باش نازانێت.
محەمەد عەلی شاھین پەرلەمانتاری ئاكەپە ئەوەشی گوتی له ماوه‌كانی پێشوو كابینه‌ی حكوومه‌ت به یه‌ك - دوو ده‌نگ متمانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی به هه‌ر هۆیه‌ك بگیرێن و زیندانی بكرێن، ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه له حكومه‌ت بستێنێت.
باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارانی گیراوی هه‌ده‌په سه‌ردانی دادگای ده‌ستوور بكه‌ن، ئه‌وه ده‌توانرێ بڕیاری ئازادكردنیان بدرێت، چۆنكه نواندنی كاری په‌رله‌مانتاری به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن و یوكسه‌كداغ و هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌م حزبه به تۆمه‌تی جیاوازی پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه له زیندان دان، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵگرت.
گرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه‌ته ئاستی دابڕان كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سارد و ئوستریا (نه‌مسا) فرۆشتنی چه‌ك به توركیا قه‌ده‌غه كرد و داوا له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش كرد بڕیارێكی هاوشێوه بگرنه‌به‌ر.