وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی زیادكردنی سزای هاتووچۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
هاتووچۆی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باس له هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان، وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه نوێیه‌كانی سه‌رپێچی راگرت، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌دواچوونیان بۆ ئه‌م پرسه كرد و له له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه رێنمایی نوێ كاری پێ نه‌كرێت.
ئومێد خۆشناو به ماڵپه‌ری كوردستان24 رایگه‌یاند دوای نیگه‌رانی هاووڵاتیان و نه‌گونجاوبوونی ئه‌م رێنماییه له‌گه‌ڵ بار و گوزرانی هاووڵاتیان له‌م ره‌وشه سه‌خته داراییه‌دا به‌دواچوونیان بۆ ئه‌م پرسه كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م پرسه‌یان تاوتوێ كرد و له ئه‌نجامدا بریاڕی راگرتنی ئه‌و رێنماییه نوێیه ده‌ركرد و بڕیاره پاش لێكۆڵینه‌وه رێنمایی نوێ ده‌ربكرێت كه له‌گه‌ڵ بار و گوزه‌رانی هاووڵاتیان بگونجێت.
گه‌شبینی خۆشی پیشاندا كه هه‌ر بڕیار و رێنماییه‌ك بۆ بواری سه‌رپێچی هاتوچۆ ده‌ر بكرێت، دۆخی هاووڵاتیان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت و له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای گوزه‌رانیان ده‌گونجێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م رێنماییه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاش ئه‌وه‌ی هات كه نیگه‌رانی هاووڵاتیان لێكه‌وته‌و كه به‌هۆی ئه‌م رێنماییه، سزاكانی هاتووچۆ دوو به‌رامبه‌ر كرابوو و گوشارێكی زۆریشی خرابووه سه‌ر شۆفێران بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات سزای سه‌رپێچییه‌كانی ببژێرن، به پێچه‌وانه‌وه سزاكه‌ی پاش دوو مانگ دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێت و دوای سێ مانگیش ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و له زیادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت.
له لایه‌كی تره‌وه هاتووچۆی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان وه‌كو خۆی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌هه‌ڵه تیگه‌یشتنێك دروست بووه، وا تیگه‌یشتوون سه‌رپێچییه‌كان دووقات بوونه‌ته‌وه، له‌كاتیك ئه‌گه‌ر هاوڵاتی ئه‌و بڕه سزایه له‌سه‌ریه‌تی له‌ماوه‌ی دوو مانگ نه‌یدات، دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
گوتیشی باسیان له شێوازی قیست نه‌كردووه بۆ ئه‌م بواره و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سیسته‌می قیست ئه‌و سزایانه ناگرێته كه 500 هه‌زار دینار كه‌مترن.