ژنه چالاكوانێكی كورد دەستگیر كرا
K24 – ھەولێر
پۆلیسی توركیا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە ژنە چالاكونێكی كورد دەستگیركرد.
میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كرد بە تۆمەتی ئەندامه‌تی له كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) سارا ئاكتاش چالاكوانی كورد لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبوڵ دەستگر كرا.
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا، سارا ئاكتاش ویستویەتی بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا گەشت بكات، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دەستگیر كرا.
میدیاكانی توركیا بە بەرپرسی كەجەكە لە توركیا ناویان بردووە، ئەوەشیان خستوەتەڕوو سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
له‌م دواییه ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و پەرلەمانتارانی هه‌ده‌په و هاوشارەوانییه‌كانی دەبەپە بە تۆمەتی ھاوكاری و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە دەستگیر كراون و هه‌ندێكیان له زینداندان، له‌وانه هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هاوشاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د و وان و مێردین و زۆرێك له هاوشاره‌دار و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په.