دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی ببینه
K24 – هه‌ولێر
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی كۆبووه‌وه، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی توركمانی كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاره سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رێچه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌ی هه‌رێم كه به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆران دروست بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاراس ئه‌حمه‌د له شوێنی كۆبوونه‌وه له "ماڵی توركمان" له هه‌ولێر زانیاری زیاتر ده‌داته بینه‌رانی.